کیێت سیێگێل هاوڵاتی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر کە لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی ئەسیر ئازاد کرا نامەیەکی سوپاسگوزاری بۆ کەتائیبی قەسام نووسیەوە.
لە ٤مین ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، کەتائیبی قەسام گرتەڤیدیۆکانی نوێی ئەسیرەکانی بڵاو کردەوە.
لەو گرتەڤیدۆیانەی لە لایەن کەتائیبی قەسام بڵاو کراون گرتەڤیدیۆکانی ئەسیرێکی سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا بە ناوی کیێت سیێگێل و نامەی سوپاسگوزاری کە نووسیبووی دەبینرێت.
تەواوی دەقی نامەکەی سێگێل بەم شێوەیەیە:
"بۆ موجاهیدەکانی قەسامی... ناوی من کیێت سیێگێل، ئیسرائیلیێکم لە غەززە ئەسیرە. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ١ی شوباتی ٢٠٢٥ لە غەززە ئەسیر بووم. موجاهیدەکانی کە منیان بە دیل گرتوون لەو قۆناغەدا زۆر گرنگیان بە دابینکردنی پێداویستییەکانم دایەوە. ژمارەیەکی زۆر پێویستی وەک خۆراک، خواردنەوە، دەرمان، ڤیتامین، دەرمانی چاو و ئامێری پەستانی خوێنیان بۆ من دابین کرد.
هەروەها کاتێک نەخۆش دەبووم پزیشکێکیان دەهێنا و چارەسەرییان بۆم دەکرد. گرنگیان بە داواکانم لەبارەی خۆراک و خواردن دەدا. هەروەها خۆراکەکانی گونجانی دۆخی تەندروستی من (وەک خۆراکی ڕووەکی و زەیتی زەیتون) دابین کرا.
پاسەوانەکان زۆر بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ من دەکرد. ئەگەر موجاهیدیکی قەسامی بکەوێتە دەست حکومەتی ئیسرائیل و سوپاکەی باوەڕ ناکەم هەمان مامەڵەیە نیشان بدەن.
بۆ ئازادی من رێککەوتنێک نەبوو بەڵام خۆشحالم لەبارەی ئەوەی دەگەڕێمەوە لای خانەوادەی خۆم و وڵاتەکەم. لە قۆناغی ئەسارەتدا تووشی هیچ جۆرە ئەشکەنجە و توندوتیژی نەبووم. سوپاسگوزاری موجاهیدەکان دەکەم کە لەم قۆناغەدا زۆر بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ من کرد. کیێت سیێگێل."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦١٢ کەس.
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری کاتەیی سوریا لە سەر بانگێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سبەینێ سەردانی ئەنقەرە دەکات.
لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری پۆلیسێک کە یاوەری تیمی تەندروستی ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان دەکرد کوژرا.
رووسیا راگەیاند، لە ٦ ناوچە رێگری لە ٧٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیا کراوە.